Donnerstag, 7. August 2014

وێنەم مەگره هەى بێ حەيا



وێنەم مەگره"
وێنەم مەگره هەى بێ حەيا
منى بئ كەس لەبەر سەرما

بؤئەم كۆرپه بچكۆلەيه‌
بوم به باوك بووم به دايك
بووم به برا،،
مەگره وێنەم
سەرداگره له ئاست
روخساروو شێوەم
زەليلى دەستى بێكەسيم
چۆنکه‌ کوردیم ئه‌مین
دەنا منيش هەروەك ئێوەم ،،،
بؤكوئ بڕۆم لەكوئ هەڵكەم
دەوارى ئەم هەموو خەمه
لەكوێ هەڵدەم
بەچى بڕؤم كوا پێڵاوم
كوانئ بەرگ ونان وئاوم
دەمم وەك چاوى تؤ برسيه
گيرفانيشم
هەر وەك مێشكى تؤ خاڵيه
ئه‌ی داعشی قالاوی ره‌ش
راسته ئەڵێن
تێركوا ئاگاى له برسى يه
توخوائيتر وينەم مەگره
بەچركەى كاميراكه ت
جەرگم مەبڕه ،

Keine Kommentare: