بەشداری سازمان دیموکراتیک یارسانلە رێپێوانێک بۆپشتیوانی کردنلە کوردانی رەسەنی ئێزدی .لوڵاتی نروژ
2014/08/09
رۆژی جمعەرێکەوتی ٨/٨/٢٠١٤ لە لایەن کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی ئێزدیەکان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نروژ رێپێوانێکی گەورە بەرێوە چوو بۆ پشتیوانی دەربرین لەو تراژدیا جینۆسایدەی کە بە سەر برایانی ئێزدی هاتووە لە باشووری کوردستان . رێپێوانەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی راگرتن بۆ گیانیی شەهیدان و ووتنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. بەشدار بوانلە سەنتەری وەستانیپاسەکانی ئۆسلۆ بەرێ کەوتن بە وتنەوەی درووشمی رزگار کردنی ئیزدیەکان و ئازاد کردن شەنگال و ئازادی بۆ کوردستان و هەر وەها بژی پێشمەرگە و گەریلاو بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان بۆ بەردەم پەرلەمانی وڵاتی نروژ. و هەر وەها لەو رێپێوانەدامیری ئێزدیەکان وتارێک و کورتە پێناسەیەک لە بارەی خەڵکی ئێزدی و ئایینی ئێزدی پێشکەش کرد بە ئامادەبوانی رێپێوانەکە. هەر وەها پارچە شیعرێك لە لایەن بەرێزی شاعیر سامان خانەقینی پێشکەش کراو هەر بەم شێوە حیزبی سۆشیالیستی نەروژ و سازمان سلیب سرخ نروژی پشتیوانی و هاودەنگی خۆیان دەر بری بۆ خەڵکی رەسەنی ئێزدی . و هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی دیموکراتیکی یارسان بە سەرپەرەشتی مەجید کازمی لە وڵاتی نەرویژ بەشداری ئەو رێپێانە بوون وهەر وەها لە لایەن خوەیشکە هما عسکری ڕاگەیاندنێکیان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆیان دەر بری ، ر
سازمان دیموکراتیک یارسان نروژ
فایل ویدئو
Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen