Mittwoch, 10. September 2014

سازمانی دیموکراتیکی یارسان بە هەمو شێوەێەک و لە ژێر هەر فشار و پیلانێک‌دا بێت، سەراپای قسەکانی سەید ڕەحیم عەزیم کاکەیی بە دور لە ڕاستی دەزانێ و بە توندی نێوەڕوکی ڕاگەیەندروای کونفرانسی خەبەری کەرکوک ئیدانە و مەحکوم دەکات.






سازمانی دیموکراتیکی یارسان بە هەمو شێوەێەک و لە ژێر هەر فشار و پیلانێک‌دا بێت، سەراپای قسەکانی سەید ڕەحیم عەزیم کاکەیی بە دور لە ڕاستی دەزانێ و بە توندی نێوەڕوکی ڕاگەیەندروای کونفرانسی خەبەری کەرکوک ئیدانە و مەحکوم دەکات.

2014/09/10

بە داخەوە وەک مێژوو گەواهی دەدات، یارسانیەکان (کاکەییەکان) بە درێژایی مێژوو لە لەیەن دەسەڵاتداران و دینی سەردەستەوە چەوسێندراونەتەوە و بە هەموو شێوەێەک تێکوشراوە تا ئەم دینە لە ڕێڕەوی ڕاستەقینەێ خوی بە لاڕێدابەرن و بە تێوەگلاندنی بە دینی سەردەستەوە ئاسیمیلەی بکەن. دیارە، ئەوانەی شارەزای مێژووی ئەم دینەن، باش دەزانن کە یارسانیەکان قەت نەچوونەتە ژێر باری چەوسێنەران و لە پێناو دیفاع کردن لە مان و مەوجودییەتی خوەیان و هێشتنەوی دینی ڕەسەنی سەربەخوی کوردی موقاوەمەتی ئازایانەیان کردووە و ڕیبەران و پێشەوایانی ئاینیان لەم پێناوەدا سەریان ناوەتەوە. لە کەس شاراوە نیە، کە لەم کات و ساتەدا و بانگدان و خۆ بە موسڵمان ناساندنی هەندێک کاکەیی، هەروا لە خوڕا سەری هەڵنەداوە و بێشک لە ژێر فشار و ترس و توقاندن و ئەو جینوسایدە ئاشکرایەیە کە بە سەر ئێزەدیەکان لە لەیەن خەلافەتی ئیسلامییەوە هاتووە و ئەو هەموو توقاندنانەی کە سەراپای ناوچە کاکەییەکانی گردوتەوە و تەقاندنەوەی شوێنە پیروزەکانی کاکەیی و ڕفاندنیان لە لایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە دەتوانێ باشترین هوکار بن بۆ بە ئیسلامی کردنی کاکەیی و بۆئەوەی دەستی خەلافەتی ئیسلامییان پێڕانەگات.




سازمانی دێموکراتیکی یارسان بۆ سەلماندنی سەربەخو بونی دینی یاریلە هیچ دین و لایەن و دەستەیەکی دیکە شەرعییەتی خوەی وەرناگرێ، بەڵکە لە فەلسەفە و جیهانبینی دینی یاری حەقانییەتی خوەی وەرگرتووە و وەردەگرێ. بەڵام بۆ ئەوەێ هەندێک کەس گوڵی قسە بێبنەماکانی سید ڕەحیم نەخون، بە پێویستمان زانی هەرچەند زوور کورت ڕونکردنەوەێەک بە ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت کاکەییەکانی باشووری کوردستان ڕابگەیەنین کە دینی یاری نەک هەر دینێکی موستەقڵە، بەڵکە هیچ ڕەبتێکی بە دینی ئیسلامەوە نیە.




لە دیوان گەورە کە وەک سەرچاوە و کتێبی (
دفتر) پیروزی یارسانیەکانە زۆر بە ڕونی جیاوازی فەلسەفی و ئەندیشەیی خوی لە گەڵ ئیسلامدا دیاریکردووە و خوەی نەک هەر جیا لە ئیسلام یان هەر دینێکی دیکە دەزانێ، بەڵکە دینێکی سەربەخۆ و خاوەن فەلسەفە و جیهانبینی تایبەت بە خویەتی. سازمانی دیموکراتیکی یارسان لە سەر ئەساسی ڕێکخراوەیی خوەی بڕیاری داوە کە لە کڵام و سروودە ئاینیەکان لە نێو بەیانیە و ڕاگەیەندراوە ڕەسمیەکانی کەڵک وەر نەگرێت، بەڵام لەم کاتەداو لە پێناو ڕێزگرتن و دیفاع لە ئەرزشە کولتوریەکان وهەویەت و ناسنامەی یارسانی بە ناچاری ئەم سونەتە دەشکێنی و وەک فاکت و بەڵگەی سەلمێنراو لە کەڵام و سرودەکانی یاری بۆ ئیشارە کردن بە جیاوازیەکانی دینی یاری و ئیسلام کەڵک وەرگرێت.




سلطان دەفەرموێ:


هنت گروهی چنیمان دورن

صبح و شامشان تسبیح و مورن



چنی یارسان دایم لە زورن


واتە:


گرۆپێک هەیە کە لە گەڵ ئێمە جیاوازن و لە ئێمە دورن. ئەوان لە بەێانی تا ئێوارە تەنیا خەریکی تەزو گردانن و نماز کردنن. ئەمانە هەمیشە لە گەڵ یارسانیەکاندا بە قسەی زور ڕەفتار دەکەن.




پیر حیات دەفەرموێ:

یاران هامرا

رای راست بگیران یاران هامرا


یاری نکران و جنگ و هرا

وینە سامری خلق کرن گمراە


واتە:


یارانی هاورێ، ڕێگای ڕاست بگرن. یاری مەکەن بە وەسیلەی شەڕ و هەرا کردن، وەک سەردەمدارانی سامەڕا خەڵک بە ڕێگای خراب ڕێنمایی مەکەن.

سلطان دەفەرموێ:

هر یاری یاریش گرکاە نلوە پا منار
منار یاری شرطن و اقرار


چە بانگ پا منار بوانی بیزار

بیان نظم یار داود بوندی و دیار دیار



ایمی پامنارمان طی کردن چە پیوار

ای راگە و اصولمان نیا چە هاوار


واتە:




هەر یارێک کە یاری قەبوڵ کردووە، نابێ بچێتە مزگەوت (پای منار). مزگەوتی یاری یاسای شەرت و ئقرارە. من لە بانگی مزگەوتان بێزار بوومە. وەرن با ڕێگا و ڕەوشی یاری لە داودی ڕێبەر و ڕێنوین فێر بین. ئێمە دێرزەمانێکە لە خێری مزگەوت گوزەراوین و ئەم ڕێگا و ڕەوشە لەم سەرزەمینەمان دروست کردووە.




نەوروز دەفەرموێ:

دله وجودن دله دور جهان یار نه وجودن
رجوع ندارو وهیچ ملتی بی سوره و کتاو بی سیاه خطی

واتە:


ئەی دڵ خوا لە وجودی تو دایە لە هەموو دونیا بگەرێێ یار وجودی هەیە




ئەم دینە بە بێگانە ڕەبتی نیە کتێبێ پیروزیشی سوورە و ئایە نیە.




دینی یاری زوور بە ڕوونی هەر وەک نەوروز ئیشارەی پێدەکا هەم باوەڕی بە فەلسەفەی ئنسان خودایی هەیە و هەمیش بە ڕونی خوی بە دینێکی سەربەخۆ و دوور لە دینی ئیسلام دەزانێ.




باشترین نمونە بۆ ئەوەی دینی یاری لە ئیسلام جیا بکاتەوە، ئەوەێە کە کتێبی پیروزی ئیمەی یارسانی بە کوردی نوسراوە و لە گەڵ قورئان کە بە عەربی نووسراوە زوور جیاوازە و لە دینی یاریدا فەلسەفەی عەقڵ و تێگەیشتوویی بڕیاردەرە بۆ ئەوەی کەسێک لە سەر دینی یاری بمێنێتەوە یان بێتە سەر دینی یاری. بو نموونە لەم کڵامەدا ئاوا دەخوینین:




“رازی مەنی یه ن یاری زور نیه ن رازی مەنی یه ن”

واتە : یاری بە رەزایەتە و بە زور نیە


‘راهنمات کردن ورضا ورغبت هر کس و بته ی مه کو عبادت’

واتە:




سوڵتان توی ڕێنمایی کردوه تا بەڕازی و مەیلیخۆت هەڵبژێری، بەو شێوەیە هەرکەس بە هەر شێوەێەک پێخوشە عبادت بکات.




لەم ڕوانگەیەوە سەید ڕەحیم و ئەو کەسانەی لە دەوری کو بونەتەوە دەتوانن و بە پێی ئاینی یاری ئازاد و سەربەخون هەر دینێک بۆ خویان هەلدەبژێرن، بەڵام دەبێ ئەوەش باش بزانن کە هیچکات و لە ژێر هیچ ناۆ و نیشانێک بە سەید ڕەحیم و کەسانی وەک ئەو ئیجازە نادرێت کە بە ناوی یارسانیەوە چەواشەکاری بکات و دینی یاری بە بێ هیچ بەڵگەیەک بە ئسلامەوە گرێ بدات.




لە ڕێگای ئەم ڕاگەیندراوەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕوشنبیران و خەڵکی کوردستان دەکەین کە بە هانای کاکەیەکانەوە بڕون و لە خەتەری ئاسیمیلاسیون ڕزگاریان کەن، چونکە بێشک هەندێک پیلانگێڕی و دەستی شاراوە لە پشتی ئەم کارەویە.




لە هەمان کاتدا داوا لە یارسانیەکان (کاکەیەکان) دەکەین کە بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ ئەم کردەووە دزیو و پڕ لە بێحورمەتیە لە قاو بدەن و خوەێان لە قسەکانی سەید ڕەحیم بێبەری بکەن.

سازمانی دیموکراتیکی یارسان

کومیتەی ناوەندی

ڕێکەوتی ٢٠١٤/٩/٩

« سازمان دمکراتیک یارسان محتوی بیانیەی کنفرانش خبری کرکوک را رد و محکوم می کند

Keine Kommentare: