Mittwoch, 6. August 2014

ڕاگەێندراوی سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان سەبارەت بە کارەساتی شەنگاڵ



ڕاگەێندراوی سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان سەبارەت بە کارەساتی شەنگاڵ


2014/08/04

سازمان دمکراتیک یارسان هێرش و پیلانی چەند لایەنە بۆ لە ناو بردن و سڕینەوە و لاواز کردنی کوردانی ئیزەدی محکوم و شەرمەزار دەکات.


دیسان دە
ستی نگریس و ناپاکی داگیرکاری هزاران ساڵە بۆ سەر نیشتمانی پیرۆزی کوردان و پاشماوەی هویەت و ڕەسەناێەتی نەتەوەیمان لە نێو باڵی نیشتمان فروشان و دوژمنانی دێرینی نەتەوەکەمان هاتە دەرێ و جارێکتر مەڵبەندی ئیزەدی و شوێنە پیرۆزەکانی ئیزەدی کەوتنە بەر دەستدرێژی و پەلاماری پاشماوەی خوینخۆرانی سحراوی و میراتگێڕانی وەحشیگەری مێژو لە ژێر ناوی دین.

چەند ڕوژێکە هەمو ئەو ناوچانە کە کوردە ئیزەدیەکان تێدا دەژین کەتونەتە بەر پەلاماری گروپە تیروریستیەکانی اسلامی کە گەورەترین پەێامیان بو مروڤاێەتی تا ئێستە ترس و توقاندن و کاولکاری بۆوە.

ئەم گروپە دژە ژیانە کە کوشتن ، ترس و تۆقاندن تەنیا پێناسەی هویەتی و مێژوی ئەوانە و تەنیا بە پەرەپێدانی ترس و تەوەحش لە دنیادا ناسراوە ، لە هێرشێکی لە گەماناوی و ناکاودا زوربەی ناوچەکانی کوردانی ئیزەدی خستە ژێر دەسەڵاتی دژە انسانی خۆیەوە.

هەرچەند جێ سەرسام مانە کە بۆ دەبێ خەڵکی ئەم ناوچە کە زۆرترین مەترسی داعش و خلافەتی اسلامیان لە سەریان هەبۆە و هەیە و پێشتریش چەندین جار لە مێژودا لە لایەن باو باپیرانی داعش و خلافەتی اسلامیەوە قتل عام ، ژنوساید و تعریب کراون، چون بێ دیفاع و بێ پێشگیری تەسلیمی دەستی داعش و خلافەتی اسلامی کراون.
بۆ تەنانەت لە لایەن سەروکاێەتی حکومەتی هەریم و دەستگاە زانیاری و ئاسایشی نیشتمانیەوە هیچ جورە بیرێکی پێشگیرانە بو پارێزگاری لەم کۆمەڵگە مەزلوم و ستم لیکراوە لە ئارادا نەبوە ؟؟

پرسیاری گەورە ئەوەێە کە بۆ تەنانەت نە وڵامی خوازیاری ئیزەدیەکان لە مەر چەکدار بون و پێک هێنانی هێزێکی بەرگری نیشتمانی جەماوەری دراوتەوە و نەش حکومەتی توانیوە یان ویستویە پارێزگارییان لێ بکات، ئەویچ بەرانبەر بە گروپێکی چەکدار و تروریستی ناسراو ؟

ئیمە سەرەرای گەڕان بو وڵامی ئەم پرسیارانە، هەر جورە دەس‌دریژی، داگیرکاری و تێکدانی شیرازەی ژیان و دێموگرافی فرهنگی و سیاسی کوردستان و بە تاێبەتی خاکی باوباپیرانی کوردانی ئێزەدی محکوم دەکەین و بە درێژەی داگیرکاری هزارو چوارسەدساڵ پێش ئێستای دەزانین ، ئەو دەم کە داگیرکارانی مسلمان نیشتمانی ئێمە کوردانی یارسان و ئێزەدی و علەوییان داگیر کرد، خۆیانو ئێمە و ناوچەکەشیان توشی چارەڕەشی و دواکەوتینێکی مێژوی بێ وێنە کرد کە هێشتا درێژەی هەێە.

لە درێژەێ ئەم ئاگاداریەدا دەنگی هاوارمان بەرز دەکەینەوە بۆ فریاکەوتنێکی کوتوپڕ، بێ کات کوشتن و گەمەی سیاسی، دژ بە ئیزەدی و بە قازانجی داعش و خلافەتی اسلامی و بە مەبەستی تکمیل کردنی ئاسیمیلاسیونی کوردانی ئیزەدی!

ئێمە وەک یارسان ئەم ڕوداوانە بە چەند پات بونەوە و درێژەی داگیرکاریەکی مێژویە دژ بە خومان دەزانین و زیاتر لە هەزار ساڵە کە خوین لەم برینەی نیشتمانمان دەتکێ ، هەر بویە خوومان لە پاڵ برایانی ئیزەدی دا دەبینین و بە درێژای مێژو هاوخەمی ئەوانین.

سازمان دمکراتیک یارسان بەم چەشنە وێژدانی زندو و هوشیاری هەمو مروڤاێەتی و حکومەتی عراق و بە تاێبەتی حکومەتی هرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە و پێ واێە هەرگیز نابێت لەم سەردەمەدا ئەوەێ هزار ساڵ پێش بە سەرمان هات تکرار و چەند پات بکرێتەوە!

بۆ گەلانی خاوەن کرامەت، پاراستنی سنور، سەروەری نیشتمان و کرامەتی هاونیشتمانی و نەتەوە، جیا نیە لە پاراستنی شرەف و کرامەتی هەر تاکێکی کورد لە هەر پوست و پلەێەکدا!

هەر بۆێە ئیمە جارێکیتر وەک سازمان دمکراتیک یارسان خوازیارین هەرچێ پێویستە بکریت بو پاراستنی کوردانی ئێزەدی و خاکی پیرۆزی ئەوان کە بەشێکی گرنگە لە نیشتمانی پیرۆزی نەتەوەکەمان.

سازمانی دمکراتکی یارسان٠٤/ ٢٠١٤/٠٨/

 باتشکر له  کا علی مهرابی 

Keine Kommentare: